ڕوونکردنه‌وه : ئه‌م ووتاره ته‌نیا بیر و ڕایکی تاکه که‌سی منه‌و قه‌د له سه‌ری پێداگیری ناکه‌م .
مێژووی گۆرانی و ئاواز و مۆسیقای کوردی ، به درێژایی خۆی که‌سانێکی به خۆیه‌وه بینیوه که هه‌ر کام به‌و په‌ڕی هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تیه‌وه خزمه‌تی گه‌له‌که‌ی خۆیانیان کردووه . هه‌ر کام له ” سێوه ” ، ” تایه‌ر تۆفێق ” ، ” عه‌لی مه‌ردان ” ، ” حه‌سه‌ن زیره‌ک ” و ” حه‌مه‌ی ماملێ ” و … ، ته‌مه‌نی خۆیان به‌و په‌ڕی شانازیه‌وه بۆ گه‌شه و زیندوو ڕاگرتنی ئاواز و مۆسیقای کوردی ته‌رخان کردووه .
له ئێستای گۆرانی و مۆسیقای کوردی‌دا ، به داخه‌وه مۆسیقازانان و گۆرانیبێژه‌کانمان به ناوی داهێنان و تازه‌گه‌ریه‌وه ڕوویان له گۆرانیه عه‌ره‌بی و تورکی و فارسیه‌کان کردووه و به که‌لامێکی سوک و ناشیرین و بێ‌مانا ، ئه‌یان که‌ن به کوردی و به تێکه‌ڵی له گه‌ڵ خۆ بادانی ژنانی ڕوت و قوت ! ده‌رخواردی خه‌ڵکی ئه‌ده‌ن .
که‌متر گۆرانی بێژێ توانیویه‌تی له‌م گێژاوه‌ی ئێستای مۆسیقای کوردی دا ، رێباز و ڕێچکه‌ی ڕه‌سه‌ن بناسێت و بیگرێته‌به‌ر و ڕه‌سه‌نایه‌تی تێکه‌ڵ به داهێنان و تازه‌گه‌ری بکات . به ڕای من گێژاوی ئێستای مۆسیقای کوردی و نه‌بونی گۆرانی بێژی پرۆفشناڵ که بتوانێ ره‌سه‌نایه‌تی تێکه‌ڵ به داهێنان و تازه‌گه‌ری بکات ، بوه فاکته‌رێ که ” عه‌دنان که‌ریم ” زۆر زوو بتوانێ وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی کارامه و توانا خۆی به خه‌ڵکی کوردستان بناسێنێت .
” عه‌دنان که‌ریم ” به زیره‌کیه‌وه که‌لام و شێعری شاعێرانی کلاسیک هه‌ڵ ئه‌بژێرێ و له هه‌مان کاتدا خۆی ئاوقهوی شێعری نوێ و تازه ئه‌کات . تا له یه‌ک کاتدا دڵی چینی کلاسیک و کۆنی کۆمه‌ڵگای کوردی ، له گه‌ڵ بیر و ڕای جیلی خوێنه‌وار و مام ناوه‌ندی ڕازی بکات .
فاکته‌ری گرنگ له سه‌رکه‌وتنی هونه‌ری عه‌دنان که‌ریم دا ، زانایی و لێهاتوویی و زاڵ بوونیه به سه‌ر عیلمی مۆسیقا دا – هونه‌رمه‌ند به سه‌ر ئامێری عود دا زاڵه – ، جیا له وه ، هونه‌رمه‌ند به پرس و ڕا کردنی مۆسیقا زانان و هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ی کورد ، که‌لێنه‌کانی هونه‌ری خۆی به باشی پڕ کردۆته‌وه .
به‌رهه‌مه یه‌ک له دووا یه‌که‌کانی ، هه‌ر زۆر زوو تووانیان دڵی بیسه‌ر بپێکن و له بیر و هۆشی مرۆڤی کورددا بمێنه‌وه .به‌ڵام دووای هاوکاری نزیکی عه‌دنان که‌ریم له گه‌ڵ گرووپی کامکاره‌کان ، ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه که هونه‌ری عه‌دنان به‌ره‌و کوێ ئه‌ڕوات !؟
که‌س حاشا له‌وه ناکات که جووانترین و به سۆزترین گۆرانییه‌کانی عه‌دنان که‌ریم هی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ن که به‌ر له کار کردن له گه‌ڵ کامکارهکاندا تۆماری کردووه ! شاکار گه‌لێکی وه‌ک ئه‌لبوومی ” شنه‌ی با ” ، ” ئه‌ڕۆی ئۆغر ” ، … . تا ئه‌م دوواییه که له یاده‌که‌ی ” حه‌زره‌تی نالی ” له سلێمانی و له کۆنسێرتی ستکهۆڵم له گه‌ڵ گروپی ” ئاگری زیندوو ” وه‌ک تاکه ئه‌ستێره‌ی ئێستای هونه‌ری کوردی دره‌وشایه‌وه .
له لایکی تره‌وه گروپی کامکاره‌کان جیا له‌و هه‌موو ئه‌زموون و مێژووه قه‌ده‌ره‌ی که له بوواری مۆسیقا دا هه‌یانه ، که‌متر تووانیویانه که کارێکی وه‌ها به سۆزی کوردی بکه‌ن که بتوانێ له مێژووی بیره‌وه‌ری هونه‌ری و هه‌ست و زه‌وقی مرۆڤی کورددا بۆ درێژ ماوه بمێنێته‌وه . له لایکی تریشه‌وه زانست و هونه‌ری کامکاره‌کان زۆرتر له خزمه‌تی بنه‌ماڵه‌ی خۆیان و مۆسیقای غه‌یره کوردی‌دا بووه تا مۆسیقا و ئاواز و هونه‌رمه‌ندانی کورددا ! ئه‌ی ئه‌وه نییه که به‌و هه‌موو شاره‌زایی و لێهاتوویه‌وه که له بوواری عیلمی مۆسیقادا هه‌یانه ، که‌متر هاوکاری هونه‌رمه‌ندانی کوردیان کردووه .
مێژووی سه‌رکه‌وتنی هونه‌ری عه‌دنان که‌ریم ( به تایبه‌ت له دووای یاده‌که‌ی نالی له سلێمانی ) ، وای کرد که کامکاره‌کان له عه‌دنان و ئه‌و له کامکاره‌کان ، نزیک بکاته‌وه .
تا ئێستا کۆکراوه‌ی کاری هاوبه‌شی گروپی کامکاره‌کان له گه‌ڵ عه‌دنان که‌ریم دا بۆ سێ ئه‌لبووم ئه‌گه‌ڕێته‌وه ؛
یه‌که‌م : ئه‌مشه‌و
دووه‌م : وه‌فایی
سێهه‌م : خاتوون
به چاو خشاندنێکی وورد به سه‌ر ئه‌م سێ ئه‌لبوومه‌دا ڕوون و ئاشکرایه که ڕه‌وتی ژێرده‌سته خستنی هونه‌ری عه‌دنان که‌ریم له لایه‌ن کامکاره‌کانه‌وه له به‌رهه‌می یه‌که‌م تا خاتوون به‌ره‌و پێشتر چووه و به‌رهه‌مه‌کان وه‌کوو به‌رهه‌می گرووپ نیشان ئه‌درێ ، نه‌ک هونه‌ری تاکه که‌سی عه‌دنان که‌ریم . له تاران کۆنسیرتی عه‌دنان که‌ریم به‌ڕێوه چوو ، من بۆ خۆم ته‌نیا و ته‌نیا به بۆنه‌ی عه‌دنانه‌وه چووم بۆ تاران . ڕوون و ئاشکرا بوو که عه‌دنان وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی ئاماتۆر نیشان ئه‌دراو ته‌نیا یه‌ک دوو گۆرانی نه‌بێ ، گۆرانی بێژی کۆنسێرته‌که ، که‌سێکی بنه‌ماڵه‌ی کامکاره‌کان بوو . یان له به‌رهه‌می ئه‌م دوواییه‌دا ( خاتوون ) ، سیدیه‌که وه‌کوو به‌رهه‌مێکی په‌نجا په‌نجا ، له نێوان عه‌دنان و سه‌بای کامکار و بنه‌ماڵه‌ی کامکارهکاندا دابه‌ش کراوه !!! ئه‌مه له کاتێکدایه که سه‌با کامکار له ئاستی شاگردان و قوتابیانی پله دووه‌م و سێهه‌می عه‌دنان که‌ریم دا نییه !!!
هه‌ر وه‌ک له پێشه‌کی ئه‌م ووتاره‌دا نووسیومه ، لێره‌دا دووباره‌ی ئه‌که‌مه‌وه که ئه‌م ووتاره ته‌نیا بیر و ڕایکی تاکه که‌سی منه‌و قه‌د له سه‌ری پێداگیری ناکه‌م ، به‌ڵام وا ئه‌زانم هونه‌ری هه‌ر گه‌لێک به ڕه‌خنه و گله‌یی به‌ره‌و پێش ئه‌ڕوات . بۆیه به ڕای من باشتر وایه یان باشتر وابوو که عه‌دنان که‌ریم هه‌ربه ستایلی تایبه‌ت به خۆی به‌رهه‌می هونه‌ری بخوڵقێنێت و به بیانووی تازه‌گه‌ری و شێوه‌گۆرانی تازه ، نه‌بێته چرایک که ته‌نیا ڕێگه بۆ سه‌رکه‌وتن و ناودار کردنی کهسانێکیتر ڕووناک کاته‌وه و خۆی و هونه‌ری خۆی نه‌کاته قوربانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هیچ که‌سێک ، یان گرووپێک . با ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی وا ئیمانیان به عه‌دنان و عوده‌که‌ی هه‌یه ، هه‌ر له خۆڕایی له ده‌ستی نه‌دات !!!!