ڕۆژنووسی فه‌ردین مه‌زهه‌رپوور

خوایا وه‌ته‌ن ئاوا که‌ی …

نویسنده:
۱۹ اسفند ۹۲

نازانم چه‌ند ساڵم بوو که سروودی ” خوایا وه‌ته‌ن ئاوا که‌ی ” یان به گوێ‌ و به ناخ‌ و به ڕۆحما چرپاند . ئه‌م ئاوازه‌م به لاوه زۆر خۆش بوو ، بۆیه ئێستاش هه‌ر وه‌ک مناڵیم زۆربه‌ی کاته‌کان له گه‌ڵ خۆما ئه‌یڵێمه‌وه . له بارودۆخی ئێستا باشتره دایک و باوک و دایه‌نی باخچه‌کانی ساوایان ، له پاڵ سروود و ئاوازه بێ مه‌که‌کان که به کۆرپه‌و مناڵانی فێر ئه‌که‌ن ، ئه‌م گۆرانییه خۆش‌ و به تامه فێری مناڵانه‌کانیان بکه‌ن تا نه‌وه‌ی داهاتوویش هه‌میشه خه‌می ئاوه‌دانی‌ و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی وه‌ته‌نیان له دڵا بێت .

کۆمه‌ڵگای ئێمه

نویسنده:
۲۳ آذر ۹۱

یه‌که‌م : هاوڕێ‌یکم هه‌یه هه‌ر کات بیه‌وێ له شه‌قامی یه‌ک‌ته‌ره‌فه تێ‌په‌ڕێته‌وه ، سه‌یری هه‌ر دوو لای ئه‌کات ! ئه‌و پێ‌ێ وایه له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا جاری وا هه‌یه که‌سه‌کان نازانن له چه کونێکه‌وه ئه‌گه‌زێن‌و له چه شوێنێکه‌وه بۆیان ئه‌گه‌یت ! بۆیه ئیتر هیچ متمانه‌ی به‌و شه‌قامه یه‌ک‌ته‌ره‌فه نه‌ماوه ، که ماشینێک له‌و سه‌ره‌وه نه‌یت‌و پێ‌یدا نه‌ماڵێ !!!

دووه‌م : چه‌ند ساتێک به‌ر له نووسینی ئه‌م بابه‌ته بیرم له‌وه ئه‌کرده‌وه که ئاخۆ له کام یه‌ک له ووڵاتانی جیهاندا ، خه‌ڵکه‌که‌ی ئه‌وه‌نه بێ‌کار بن؟! ، یه‌ک یه‌ک و دوو دوو  – به ژن‌و پیاو ، کوڕو کچ ، ‌پیرو گه‌نجه‌وه – ته‌نیا و ته‌نیا له به‌ر چاوگێڕان و زیت‌ڕوانین له یه‌کتر و له مێرد و ژنی یه‌کتر ، بێنه شه‌قامی سه‌ره‌کی شاره‌که‌یان و پیاسه‌ی ئێوارانیان بکه‌ن !؟

تف!

نویسنده:
۱۰ آذر ۹۱

له ئه‌فغانستان پۆلیس کچێکی ته‌مه‌ن ۱۰ ساڵانی به پشتێنه‌یکی خۆکۆژیه‌وه ده‌ست گیر کرد !! به گوێر‌ه‌ی ڕاپۆرتی پۆلیس ئه‌و کچه له لایه‌ن براکه‌یه‌وه  بۆ ئه‌و خۆکوژیه‌ ئاماده‌ کراوه ! براکه‌ی له ئه‌ندامانی بۆگه‌نترین ڕێکخراوی تیرۆریستی جیهانه . نازانم ئه‌و برایه ئه‌شێ چه‌نێک بیر و ئه‌ندێشه‌ی بۆگه‌ن بێت که خوشکی ۱۰ ساڵانی خۆی بۆ قێزه‌ونترین کاری خۆکوژی هان بات !؟ ئه‌گه‌ر قه‌راری به‌هه‌شتی پێدراوه ، با خۆی ئه‌و میدالی بێ‌شه‌ره‌فیه‌ له مل بکات ! تف له شه‌ره‌فت ! تف له بیر و ڕات ! تف له ناوچاوت ! تف له ڕێکخراوت! تف ..

پیاوێک ئه‌ناسم

نویسنده:
۱۰ آبان ۹۱

■ پیاوێک ئه‌ناسم که چه‌ند ساڵ له‌مه‌و پێش ” پیکان ” ێکی بوو . خه‌ڵکی لای هه‌ورامانه . هه‌ر هه‌فته له ته‌ته‌وه‌و ئه‌چوو بۆ نۆدشه و پاوه ؛ له‌و لایشه‌و له هه‌جیج و هه‌ورامانی ته‌خته‌وه ئه‌هاته‌وه مه‌ریوان . شار و گووند نه‌ما سه‌ری پیا نه‌کات ! بۆ کڕینی مریشک و هێلکه‌ش له مارکێتی گه‌ڕه‌ک ، هه‌ر به‌م ” پیکان ” وه ئه‌چوو !
■■ به هۆی شوێنی ژێئۆپۆلۆتیکی ماڵه‌کانمانه‌وه ، زوو زوو یه‌کتر ئه‌بینین ! له نیوه‌ڕۆه گه‌رمه‌که‌ی هاوینی ۹۱ وه ، که دووای فرۆشتنی ” پیکان ” ه‌که ” پارس ” ێکی سه‌ندووه ، به‌م به‌ره‌که‌ته قه‌سه‌م ، که‌س ماشینه تازه‌که‌ی نه‌دیوه ! ژن و مناڵ و خۆی به پێی پیاده ئه‌م سه‌ر و ئه‌و سه‌ری شار ئه‌که‌ن ، ئیتر گشتیان وه‌ک چیلکه‌یان لێ هاتووه !
■■■ ئه‌م پاییزه له ئێواره بارانه خوڕێکی خۆشا ، له که‌نار شه‌قامی لای ماڵمان بینیم که به بێ چه‌تر ڕێ ئه‌کا و ئاو له ده‌رقاچه‌ی شوواڵه‌که‌یه‌وه وه‌ک پلووسکی سه‌ر بان ئه‌په‌ڕێ ! سووار بوو ، هه‌واڵی ماشینه‌که‌یم پرسی _ که پێم وابوو فرۆشتوویه‌تی ! _ ؛ که چی ئه‌ڵێ له پارکینگه ! حه‌یفه باران لێی بات !!! بێ ئێختیار له ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌کا له تورمۆزم دا !! ووتی : چیه شێت بوویته !؟ ووتم : له‌وانه‌یه ! له‌وانه‌یه شێت بووبێتم …

هه‌ڵ دانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی عه‌شق

نویسنده:
۲۳ تیر ۹۰

ئه‌م بابه‌ته له ژماره‌ی ۳۷ ی مانگی خه‌رمانانی ساڵی ۸۸ ی هه‌تاوی حه‌وته‌نامه‌ی ” دیدگاه ” بڵاو بۆته‌وه .

خوێندنه‌وه‌یکی کورت بۆ ” مه‌‌‌هێڵه کاڵ بیته‌وه‌ ” ی ” ره‌نج سه‌نگاوی “

هه‌ر که ئه‌مه‌‌وێ بتبینم / هێنده به حه‌سره‌ته‌وه دێم / دره‌خته‌کانی ئه‌و ناوه‌ش / ئێستا هه‌موو بوون به هاوڕێم / ته‌نانه‌ت به‌یانییه‌کیان / زۆری نه‌ما بوو بتگه‌مێ / ویستم نامه‌یکی ئاڵی /  پڕ له خۆشه‌ویستیت به‌مێ / به‌ڵام دره‌ختێک پێ‌ی ووتم /  باپه‌شیمان نه‌بیته‌وه / تۆ کوڕێکی پڕ له ڕه‌نگی / ” مه‌هێڵه کاڵ بیته‌وه ! “

شاعیری لاو ” ڕه‌نج سه‌نگاوی ” له ساڵی ۱۹۷۷ی زایینی له سه‌نگاو ، له باشووری کوردستان ، له دایک بووه . له ساڵی ۱۹۹۷ وه شێعر و بابه‌ته‌کانی له چاپه‌مه‌نیه‌کانی باشووری کوردستان ، بڵاو ئه‌کاته‌وه . دوایین به‌رهه‌مه شێعری له ۲۰۰۷ دا ، به ناوی ” مه‌هێڵه کاڵ بیته‌وه ” ، بووه میوانی ئازیزی کتێبخانه‌ی کوردی . هه‌ر له ۲۰۰۷ دا بۆ جاری چواره‌م له چاپ درایه‌وه !

خۆشه‌وویستی ده‌ریایکی پان و به‌رینه ، هه‌ر چه‌ند مه‌له‌وانێکی زاناش بیت ، قه‌د ناتووانی خۆت ڕاده‌ستی که‌ناره‌کانی که‌یت و ئارام بگری . مرۆڤ له دێر زه‌مانه‌وه یه‌خسیری ئه‌فسوونی عه‌شق و خۆشه‌وویستیه . وه‌ک دیاریکی به نرخ له لایه‌ن خوداوه سه‌یری ئه‌کات . عه‌شق و کاریگه‌ری خۆشه‌وویستی به سه‌ر ده‌ستکرد و داهێنانی مرۆڤه‌وه به درێژایی مێژوو دیار و ئاشکراو ڕوونه . تا مرۆڤ له حه‌یتا بێت ، عه‌شق و خۆشه‌وویستی به‌شێکی ژیانی پێک دێنێت و ئه‌وه‌ی وا له پێناوی عه‌شقدا هه‌نگاو ئه‌نێ ، به نه‌مری ئه‌مێنێته‌وه .

” ڕه‌نج ” به باشی ده‌رکی به نه‌مری عه‌شق کردووه . وشه‌کانی دڵیان بۆ خۆشه‌وویستی لێ ئه‌دات . به هه‌ستێکی ناسک و جوان ، له‌و په‌ڕی ساده‌یی و بێ ڕووتووش کردنی ناخ و ده‌روونی خۆی ، سۆزێکی ئاشنا بۆ دڵبه‌ره‌که‌ی ، که که‌س نازانێ کێ‌یه و چۆنه! ، هه‌ڵ ئه‌ڕێژێ :

هه‌ستام بڕۆم

هه‌تا وه‌کوو که‌س نه‌زانێ که من له مانگی گریان‌دام

له به‌ر ده‌مما ئاوێنه‌‌یه‌ک دانرابوو

بۆ خۆم ڕووانی ، تۆی نیشان دام !

” ڕه‌نج ” له پێشه‌کی ” مه‌هێڵه کاڵ بیته‌وه ” دا ، له دێڕێکی کورت‌دا وای نووسیوه :

  • من به هه‌ستێکی زۆر مناڵانه‌وه ئه‌م شێعرانه‌م نووسیوه ، گرنگ نی‌یه به لامه‌وه ناوی ئه‌نێن شێعر یان نا … !

له یه‌که‌م نیگا ، ” ڕه‌نج ” شاعیرێکه به بێ زۆر کردن له خۆی ، ته‌نیا به گوێ گرتن له ده‌روونی خۆی ، به زمانێکی په‌تی و ڕووت و مناڵانه‌‌وه ! به بێ گه‌مه‌‌کردن به وشه‌کانه‌وه ، تووانیویه کوڵ و مه‌راقی ناخی خۆی بۆ خۆشه‌ویسته‌که‌ی و خوێنه‌ره‌که‌ی هه‌ڵ‌ڕێژێ :

خۆ دڵم هه‌رچه‌ند مناڵه

به‌ڵام جارجاره‌ش هه‌‌ست ئه‌کا

ده‌ستی ده‌ستیت پێ‌کردووه

داییم ئه‌ڵێم ئاقڵ گیان

ئه‌و تۆی خۆش ئه‌وێ

تۆ هه‌ستت پێ نه‌کردووه!

شێوه شێعری ” ره‌نج سه‌نگاوی ” تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له شێوازی ” مه‌ریه‌م حه‌یده‌رزاده ” ، کچه شاعیری فارس ئه‌کات . شێوازێکی رۆمانسیانه‌ی تۆخ ، به‌ڵام به وشه‌ی خۆماڵی و ساده‌و په‌تی !

له لای خۆمان ، له کوردستانیش له گه‌ڵ شێعری ” ئیسماعیل خورماڵی ” دا زۆر له یه‌ک نزیکن و مه‌راق و سۆزیان یه‌ک ڕه‌نگ و یه‌ک ڕێچکه‌یه .

” ڕه‌نج ” له چه‌ند جێگادا هه‌وڵ ئه‌دات خۆی له په‌یوه‌ست بوونی ڕووت و په‌تی به عه‌شقه‌وه دوور بگرێ و ته‌نیا له‌به‌ر چاو که‌ژاڵێ ، وشه‌کانی خه‌رج نه‌کات ! ئه‌و خه‌ریکه به‌و دیده ئه‌گات که جیهانێکی گه‌وره‌تر له عه‌شقی کچێ هه‌یه ، ئه‌ویش دونیای وشه‌و که‌ڵام و شێعره :

که تۆ ڕۆشتی

هه‌وری سپی عه‌شقی سپی منیش ڕه‌ویه‌وه / شتێ نه‌بوو خۆشه‌وویستی پێ ببه‌خشم / هه‌تا ووشه‌م دۆزیه‌وه / که ئاشنا بووم به جیهانی وشه‌و شیعر / ئه‌وسا زانیم گه‌ردوونێکی‌تریش هه‌یه / له عه‌شقی کچێ گه‌وره‌تر!

” ڕه‌نج سه‌نگاوی ” له مه‌‌هێڵه کاڵ بیته‌وه ” دا خه‌ریکه به لووتکه‌ی شێوازی خۆی ئه‌گات . لووتکه‌یه‌ک که تا ڕاده‌یه‌ک تازه‌یه ، نوێ‌یه و کاڵه !

هیوام وایه نموونه‌ی له شاعیرستانی کوردی‌دا زۆر و زۆرتر بێت .

یه‌ک نه‌ته‌وه‌و دوو ووڵات

نویسنده:
۲۳ خرداد ۹۰

کۆره‌ی باکوور و کۆره‌ی باشوور هه‌ردوو له بنه‌ڕه‌تدا یه‌ک ووڵاتن و خاوه‌ن یه‌ک مێژوو و یه‌ک کولتوور و یه‌ک زمانن . که‌چی ته‌نیا یه‌ک هێڵی ده‌ست کرد ، یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی به سه‌ر دوو ووڵات دابه‌ش کردووه و بڕێ جاریش ئه‌گه‌ری شه‌ڕێکی ماڵ کاولکه‌ر له نێوانیاندا هاتۆته‌ ئاراوه !

 له هه‌واڵه‌کاندا هاتبوو که یاری نێوان کۆره‌ی باکوور و پۆرتۆغاڵ له میانه‌ی جامی جیهانی ۲۰۱۰ دا ، یه‌که‌م یاری و دووایین یاری جامی جیهانی بووه که ڕاسته‌وخۆ له تاکه کاناڵی ته‌‌له‌فزیۆنی ! کۆره‌ی باکووره‌وه په‌خش کراوه !!! که‌چی قولانجێ خوارتر ! ، له کۆره‌ی باشوور ، خه‌ڵک له به هێزترین هێڵی ئینتێرنێت و به پێزترین تکنۆلۆژیای ته‌له‌فزیۆنی و ماهواره‌یی و … به‌هره‌مه‌ندن . برسیه‌تی و نه‌داری و دواکه‌وتوویی له به‌رانبه‌ر تێری و ده‌وڵه‌مه‌ندی و پێشکه‌وتووی ، به جووانی به سیمای خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووتی کۆره‌ی باکوور و خه‌ڵکی تێر و پۆشته‌ی کۆره‌ی باشووره‌وه دیاره ! ئالێره‌دا‌یه که سه‌رکه‌وتن یان سه‌رنه‌که‌وتنی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک له به‌ڕێو بردنی کار و باری ووڵاتێک به روخسار و ژیانی خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاته‌وه به جووانی ئه‌خوێنرێته‌وه .

جمهوری از نوع عربی

نویسنده:
۲۳ اسفند ۸۹

جمهوری یکی ازسیستم‌های رایج حکومتی درجهان است . بسیاری از ملت‌های جهان عنوان جمهوری را پیشوند نام کشور خود قرار داده‌اند ، پیشوندی که در برخی از کشورها همراه با فدرال ، خلق ، دمکراتیک ، اسلامی ، … و بالاخره عربی است . دول متعدد عربی در خاورمیانه و شمال آفریقا از زمان استقلال تا حال ، به صورت پادشاهی ، یا به صورت دیکتاتوری ، آن هم از نوع جمهوری عربی ! اداره شده‌اند .

سال‌هاست در بسیاری از کشورهی عربی حاکمانی هستند که خود را رییس جمهور می‌خوانند و بر مردم حکمرانی می‌کنند . قـذافی در لیبی ، بن علی در تونس ، حافظ اسد و پسر خلفش !!! در سوریه ، صدام معدوم در عراق ، صالح و اگر عمر باقی باشد پسرش در یمن ، … و بالاخره مبارک در مصر ، _ که دیگر فضا برای جانشینی پسرش !جمال مبارک مساعد نیست _ ، … . اینها مردانی بوده و هستند که سال‌ها با توسل به وحشت و سرکوب خود را رییس جمهور ! خوانده و هر کدام در این منصب _ که در کشورهای دمکراتیک مدت انتصاب آن ۴ سال بیشتر نیست _ ، بیشتر از ۳۰ یا ۴۰ سال است که به مردم خود خدمت می‌کنند !!!

 تحولات اخیر تونس و حالای چند کشور عربی ، _ به خصوص مصر _ بیانگر این واقعیت است که جهان عرب از سیستمهای حکومتی خود _ پادشاهی و جمهوری‌های ۳۰ساله و ۴۰ ساله _ خسته شده‌اند و خواهان تغییر بنیادی در نحوه‌ی اداره‌ی ممالک عربی هستند .

پایان تحولات جهان عرب و به خصوص مصر هر چه باشد ، حسنی مبارک مانند بن‌علی در تونس ، رفتنی است و این سرنوشت در آینده‌ای نزدیک دامن‌گیر سایر حاکمان در جهان عرب خواهد شد . در این مقطع زمانی آنچه مهم است اینست که : آیا جهان عرب شاهد گذر از دیکتاتوری به دمکراسیست و دارای ظرفیت‌های پذیرش دمکراسی هست!؟ یاجهان عرب از چاله به چاه خواهد افتاد و شاهد بر سر کار آمدن جریان‌های تندرو و رادیکال مذهبی خواهیم بود !؟

تاریکه‌بازاڕی هه‌ورامی‌یه‌کان

نویسنده:
۲۵ تیر ۸۹

ئێواره‌ی ٨٩/۴/١٧ی هه‌تاوی له هۆڵی شاره‌داری سه‌وڵاوا کۆبوونه‌وه‌یک له ژێر ناوی ” شێعر وسیاوچه‌مانه ” له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی فه‌رهه‌نگی ” رۆجیار ” به‌ڕێوه چوو . من بۆ خۆم له‌و کۆڕه‌دا ئاماده بووم . هه‌رچه‌ند خۆی له خۆیدا به‌ڕێو بردنی ئه‌و جۆره کۆڕانه ، ئاله‌‌م کاته‌دا ! جێگای رێز و پێ‌زانینه ، به‌ڵام چه‌ند خاڵێکی گرنگ وه‌ک ڕه‌‌خنه و گله‌یی ئه‌بێ باس بکرێ هه‌تا له داهاتوودا له به‌ڕێوبردنی ئه‌و جۆره کۆڕانه ڕ‌ه‌چاو بکرێ :
۱- لاوازیکی زۆر له به‌ڕێو بردنی کۆڕ له‌‌لایه‌ن کۆڕگێره‌وه به‌دی ئه‌کرا ، له دره‌نگ ده‌ست‌پێکردنی کۆڕ هه‌تا نه‌بوونی هه‌م‌‌ئاهه‌نگی له نێوان پێش‌که‌ش کردنی به‌رهه‌مه‌کان ، هه‌تادرووست کارنه‌کردنی سیستمی ده‌نگ ، … ، هه‌موو بووبووه مایه‌ی لاوازی به‌ر چاوی کۆڕ .
۲- به‌ڕیزێک له سه‌ره‌تای کۆڕه‌که‌‌دا وه‌ک به‌ر پرسی ئه‌نجوومه‌نی فه‌رهه‌نگی ” ڕۆجیار ” له ووته‌یکی درێژدا ، – که دێڕ و بابه‌تی وای بوو دووپات و چه‌ند پاتی ئه‌کرده‌وه – هه‌ر به زۆر خه‌ریک بوو ئه‌و ته‌عریفانه‌ی که خۆی له فاکته‌ری فه‌رهه‌نگ و … هه‌بووی ، وه‌ک ڕاست‌ترین و بێ هه‌ڵه‌‌ترین بابه‌ت بیدا به ده‌رخواردی ئاماده‌بووان !
۳- به داخه‌وه ئه‌ده‌بیاتی هه‌ورامی هه‌تا ئێستاش نه‌یتووانیوه خۆی له حه‌ساری ئه‌ده‌بی کلاسیکیه‌وه ئاودیووی نوێ بوونه‌وه بکات‌و ، تا ڕادایکی زۆر به‌ر چاو ، له پێش چوون به‌ره‌و دونیای ئه‌ده‌بیاتی مۆدێرن ، له ئه‌ده‌بیاتی سۆرانی به جێ‌ماوه‌و دوا که‌وتووه ! له‌م کۆڕه‌دا نامۆ بوون و غه‌ریب بوونی شێعری تازه له به‌رانبه‌ر شێعره کلاسیکه‌کانی هه‌ورامی ، به ڕوخساری ئاماده‌بووانه‌وه دیار بوو .
۴- له‌ میانه‌ی کۆڕه‌که‌دا چه‌ند به‌رهه‌مێکی لێکۆڵینه‌وه خوێنرایه‌وه ، که وا ئه‌زانم جیا له‌وه‌ی که ۵۰ له ۱۰۰ ی ئاماده‌بووان نه‌خوێنه‌وار بوون و ته‌نیا بۆ بیستنی سیاوچه‌مانه هاتبوون ! ، کاکی نووسه‌ریش ئامانجی ته‌نیا خۆهه‌لکێشان و خۆنیشاندان بووبێت ! ، ئه‌نا شوێنێکی وا که‌ی جێگای خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی وایه .
۵- مامۆستایکی ئایینی له لایه‌ن کۆڕگێڕه‌وه بانگهێشت کرابوو که به‌داخه‌وه بێ ئه‌وه‌ی له بوواری ئه‌ده‌بیاتدا خاوه‌ن زانیاری بێت ، له ووتارێکی درێژ و ماندوو که‌رانه‌دا پێ‌ی وا بوو که شێعر و ئه‌ده‌بیاتی نوێ ” مجهول ” ه و ” مبتدا و خبر ” ی نی‌یه! و گوایه ئه‌و له‌و جۆره شێعرانه تێ ناگات و چۆن ئه‌و خۆی به به‌ر پرس ئه‌زانێ! ئه‌بێ ” نهی از منکر ” بکات و … ! . ئه‌مه له‌کاتێکدا بوو که ئه‌وانه‌ی نه‌خوێنه‌وار بوون له‌و کۆڕه‌دا و ته‌نیا بۆ بیستنی گۆرانی هاتبوون ، ئه‌و بۆچوونانه‌یان به باش ئه‌زانی !
۶- سه‌یر بوو به لامه‌وه ئاماده‌بووان هه‌ر کات که‌سێ بانگهێشت ئه‌کرا که به‌رهه‌مێک بخوێنێته‌وه یان سیاوچه‌مانه‌یک بڵێت ! ، به چه‌پڵه لێدان به‌ره‌وپیری ئه‌ڕۆیشتن ! که‌چی دووایی گوێ‌یان لێ نه‌ئه‌‌گرت که چی ئه‌ڵێ و باسی چی ئه‌کات . هه‌موو ئاماده‌بووان ئه‌یانکرد به هه‌را و قسه کردن ، هۆڵیش ئه‌بوو به تاریکه بازاڕی هه‌ورامیه‌کان !

هونه‌رمه‌ند

نویسنده:
۲۲ بهمن ۸۸

له لای ئێمه ووشه‌گه‌لێک هه‌یه که به ڕاستی  زوڵم لێ کراون ! بۆ نموونه ؛  به نانه‌جیب ئه‌وترێ نه‌جیب و به ناحه‌ق ئه‌وترێ حه‌ق و به ماعێر ئه‌وترێ شاعێر و به زۆر شتی‌تر که نه‌شیاون ، سه‌فه‌تی شیاوی وا ئه‌ده‌ن که ئینسان له ته‌عه‌جوبا هاکا چاوی زه‌ق زه‌ق له کاسه‌ سه‌ری ده‌رپه‌ڕی ! له دونیای ووشه‌گه‌لی مه‌زڵووم و چاره‌ ڕ‌شا ، ووشه‌ی ” هونه‌رمه‌ند ” داماوترین ووشه‌یه ! بۆ نموونه به داوینچی ئه‌وترێ هونه‌رمه‌ند و به ” ؟ ” یش هه‌ر وه‌ها ! یان به ” حه‌سه‌ن زیره‌ک ” و ” ماملێ ” و ” تایه‌ر تۆفێق ” و ” عه‌لی مه‌ردان ” و ” مۆحه‌ممه‌د شێخۆ” و ” عایشه شان” و” گوڵ‌به‌هار” و . . ئه‌وترێت هونه‌رمه‌ندو ، به لاسایی که‌ره‌وه‌کانی ” کۆڕ‌ک تی ڤی ” یش ، که به چه‌ند کچ و ژنێکه‌وه وا به ناشرینترین شێوه سمتیان له گه‌ڵ بێ ماناترین ئاواز و هۆنراوه‌دا سووڕ ئه‌ده‌ن ، ئه‌وترێ هونه‌رمه‌ند !  حه‌یف بۆ ووشه‌ی جوان و پڕمانای هونه‌رمه‌ند وا ئاوای به سه‌ردا هاتووه‌ و ئابڕووی پێوه نه‌ماوه !

Page 2 of 212