ڕۆژنووسی فه‌ردین مه‌زهه‌رپوور
به بیانووی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دووایه له سلێمانی
نویسنده:
۹ دی ۹۶

جواوێک بۆ ئه‌و دۆسته‌ی خه‌ڵکی سلێمانی ( به بیانووی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دوواییه له سلێمانی )

———————————————

ئێمەی کورد ئازاین، ڕەنگە ئەمە تەنیا شتێک بێت کە هەم خۆمانی پێ وەسف دەکەین و هەم بێگانەش نەتەوەکەمانی پێ وەسف دەکات!! ئێمە زۆر شتمان هەڵەیە، بەڵام هەرچی ئەو شەڕانەی کە بەدرێژایی مێژوو کردوومانە، هەرچی ئەو شەڕانەی کە لە چه‌رخی تیر و کەوان و مەنجەنیقەوە بۆ سەردەمی هەمەر و میلان کردومانە (جگە لەوانەی خۆمان لەگەڵ خۆمان !!) تێکڕایان حەق و ڕەوا بوونه!!

ئێمە لەگەڵ خۆمان و لەگەڵ دونیاشدا، تەنیا شەڕ و بەرگری و بەرخودانمان ڕەوایە ، کەچی ئەوەشمان لەبەرچاوی نەتەوە و پیرو گەنج و خورتی خۆمان سوک کردووە!!

خەریکە نەوەیەک پێ ئەگات کە شەڕی داعش و پێشمەرگەی بەلاوە تاکتیکی حیزبی و عەشائیری بێت! خەریکە نەوەیەک ڕادەهێنرێت کە گومان لەشۆڕشی ڕابردوو ، گومان لە شەڕی سەدام ، گومان لە هه‌ڵه‌بجه و ١٨٢ هه‌زار ئه‌نفال کراو بکات ! گومان لەخوا و پێغەمبەر، گومان لە هەموو شت بکات!!

سلێمانی شارێکی جوانە، شارێکە دەتوانیت وەبەرهێنانی فیکر و هونەر و داهێنانی تیا بکەیت ، کەچی خەریکە ئەم شارە وەک دژبەری خاک و شۆڕش و خەباتی نەتەوەیەک ئاراستە ئه‌کرێت ، خەریکە سلێمانی ئه‌کرێت بەگژ شەهیددا، بەگژ سەربەخۆیدا ! بەگژ زماندا ! بەگژ خاکدا !

باسی دەوڵەت دەکەیت، سەدان و هەزاران گەنجی ئەم شارەت لێ قووت کراوەتەوە کە بڵێت نامەوێت! باسی پێشمەرگە دەکەیت سەدان و هەزاران گەنجی ئەم شارەت لێ قووت کراوەتەوە کە بڵێت میلیشیایە! باسی شەڕی داعش دەکەیت سەدان و هەزاران گەنجی ئەم شارەت لێ هان دراوە کە بە ناڕەوای بزانێت! باسی کوردستان دەکەیت، سەدان و هەزاران گەنجی ئەم شارەت لێ پڕکراوە کە بڵێت بەغدام دەوێت!!

دەی ئەمە چه فەرهەنگێکی دژایەتی و وێرانکارییه یاڕەب؟!

ئێران شەڕی هەشت ساڵەی خۆی لەگەڵ بەعس ، شەڕێک کە سەدان هەزار کەسی تیا کوژرا و سەدان هەزار مرۆڤی تیا شەل و گێڕ بوو ، ناونا (دیفاع موقەدەس) و حەفتا ملیۆن ئێرانیش ڕێزی لێ ئهگرن!!

کەچی سه‌د ساڵه ئه‌م میلله‌ته خه‌بات ئه‌کات و دوو ساڵیش شەڕی داعشی کرد . که‌چی نەوەیەک فێرکراوه و حازره کە هین بکاتە موقەدەساتی نەتەوەکەیەوە! نەوەیەک ڕاهاتووه کە نەوێریت لەپێشیدا بڵێیت: شەهید! پێشمەرگە! کوردستان!  هەرچی شعور و مۆقه‌دداسه‌تی نه‌ته‌وه‌ و ئینسانییە لەبەرچاوتدا لە پێی دەکات و ناشتوانیت پێی بڵێیت: ئەرێ بێ زەحمەت ، تۆ وڵاغی کام تەویلەی کە بەس جووتە وەشاندن ئەزانیت؟؟!

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *