ڕۆژنووسی فه‌ردین مه‌زهه‌رپوور
یەکەم درۆ . . .
نویسنده:
۵ دی ۹۶

من یەکەم ڕۆژی چوونە قوتابخانەم له بیرە، مامۆستاکان تێکڕا هەموویان یەک جۆر درۆیان دووبارە ئەکردەوە! ئێستا ۳۵ ساڵ بەسەر گەورەترین درۆکانی ئەواندا تێ ئەپەڕێت. ئەوان ووتیان: ئێوە نەوەی دووا ڕۆژن و وڵات ئەکەوێتە دەست ئێوە! دووا ڕۆژ هات و ڕۆیشت ؛ ئێمە تەنیا قەبارەمان گەورەتربوو ، تووڕەتر و ناڕازیتر بووین و نائومێدتر . . .
خۆزگە مامۆستاکانمان بوێرتر و ڕاستگۆتر بوواین لەگەڵمان ، خۆزگە بەڕاستگۆیی و بوێریەوە بیانگوتایە وڵات ئەکەوێتە دەست کێ؟! تا ئێمە لەم (سەحرای تەتەران)ە هێندە چاوەڕێ نەبوواین!!

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *