ڕۆژنووسی فه‌ردین مه‌زهه‌رپوور
ئه‌وه‌ی ئه‌کوژرێت کورده ، ئه‌وه‌یش وا ئه‌کوژێت هه‌ر کورده !
نویسنده:
۲۲ مهر ۹۳

” حزب الله ” ی کوردی ، ساڵی ۱۹۷۹ له شاری باتمان ، له لایه‌ن ” حسین ولی‌اغلو ” وه دامزرا . لێره نامه‌وێ له سه‌ر مێژوی ئه‌م ڕێکخراوه قسه بکه‌م . ته‌نیا ئه‌وه‌تان به بیر دێنمه‌وه که ئه‌م ڕێکخراوه ، گروپێکی جیهادیه و له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه تا کۆتایی ساڵانی ۹۰ دژ به پ ک ک له چالاکیا بووه . دوا به دوای چه‌ندین کاری تیرۆریستی ، له ساڵی ۲۰۰۰ ، ولی‌اغلو له شاری ئه‌سته‌مبوڵ کوژرا و نزیک به ۱۰۰۰ که‌س له لاینگرانی ده‌ستگیر کران . نزیک به ۹۰ له ۱۰۰ ی لاینگر و ئه‌ندامانی ئه‌م ڕێکخراوه به داخه‌وه کوردن . له کاتی دامه‌زراندنیه‌وه تا ئیستا ، پێچه‌وانه‌ی پانتایی سیاسی تورکیه ، که بوونێکی زه‌ق و به‌ر چاویان نه‌بووه ، له نێو کۆمه‌ڵگای کوردی باکوور ، بونی ڕۆحی‌یان بووه‌و هه‌یانه . ڕژیمه یه‌ک له دوای یه‌که‌‌‌کانی تورکیه‌ش ، له سه‌رده‌می سکۆلاره‌کانه‌وه ، هه‌تا سه‌رده‌می ئیخوانه‌کان ، حه‌زیان له چاره‌ی حزب الله نه‌کردووه . به‌ڵام ئه‌م ڕیکخراوه توندڕه‌وه‌یان له ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌تی خۆیانا بۆ کاتی ته‌نگانه پاراستووه و نه‌یان هێشتووه له ناو بچێت ! ئه‌ویش ته‌نیا و ته‌نیا له به‌ر لاواز کردنی بزوتنه‌وه‌ی کوردی بووه له باکوور ، که پ ک ک ڕابه‌رایه‌تی ئه‌کات . به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه شکستی ” ده‌میرتاش ” ه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی تورکیه ، که ته‌نیا ۱۰ له ۱۰۰ ی ده‌نگه‌کانی به ده‌ست هێنا ! ئه‌مه نیشان له پلانێکی به هێزه بۆ دزه پێ کردنی ئایدۆلۆژیای ئیخوان و ” گویله‌ن ” و ” حزب الله “‌ی کوردی بۆ نێو بیر و هزری کوردی باکور ، تا وا تێ بگه‌ن که به‌رهه‌ڵستی کردنی پ ک ک و ب د پ و هه‌ر هێزێکی کوردی که دژ به ئانکارا بێت نیشان له دینداری و موسڵمانه‌تیه ! هۆکاره‌کانی ئه‌م دزه کردنه‌ش زۆرن ، ڕه‌نگه یه‌کێ له هۆکاره‌کان مانیفێستی چه‌پ و شێوه خه‌باتی پ ک ک بێت ، یان هه‌ڵه‌گه‌لێکی مێژوویی که بۆی هه‌یه هه‌ر ڕێکخراوێک له ته‌مه‌نی خۆیا کردبێتی . به‌ڵام هیچ کام له‌مانه ناتوانێت ئه‌وه بشارێته‌وه که به داخه‌وه کوردی باکوور به ناوی دینه‌وه دوچاری دوگمێکی ئایینی بووه و له دوگماتیزمی دینی ئه‌وه‌نده غه‌رقه ، که بوونی خۆی فیدای ئایدۆلۆژیای ئیخوان و ئه‌ردۆغان ئه‌کات . ئه‌م دوگم بوونه‌ش وای کردووه که ئیخوانه‌کانی رۆژهه‌ڵات و باشووریش ته‌نیا و ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی که هاو فکری حزبه‌که‌ی ئه‌ردۆغانن ، چاو به سه‌ر فاشیست بوونی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تی تورکیه ببه‌ستن و وه‌ک پاشکۆیکی ئیخوانه‌کانی تورکیه به شانازیه‌وه به شان و باڵیانا هه‌ڵ بده‌ن‌‌و خۆیان له ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی و فاشیست بوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیه گێل بکه‌ن .

دوا به دوای شه‌هید بوونی زیاتر له ۳۵ که‌س له شاره‌کانی باکوری کوردستانا ، ئه‌ردۆغان ئه‌ڵێ :” ئه‌وه‌ی ئه‌کوژرێت کورده ، ئه‌وه‌یش وا ئه‌کوژێت هه‌ر کورده “

منیش له گه‌ڵی هاوڕام ؛ ئه‌وه‌ی وا ئه‌کوژێت ، لاینگرانی گویله‌ن و حزب الله ی کوردی و ئیخوانه‌کان و ئه‌وه‌ی وا ئه‌کوژرێتیش ڕه‌نگه کوڕی ماڵی هاوسێ‌یکی لاینگری گویله‌ن و حزب الله‌ی کوردی و ئیخوانه‌کان بێت !

ئه‌ردۆغان خۆی به زمانی خۆی مانیفێستی خۆی ئاشکرا ئه‌کات ؛ کوشتنی کورد به ده‌ستی کورد! ….

2 پیام برای ئه‌وه‌ی ئه‌کوژرێت کورده ، ئه‌وه‌یش وا ئه‌کوژێت هه‌ر کورده !

  1. له‌تیف گفت:

    کاکه‌، تورکیا ده‌ستی گڵاوه ‌و ئه‌و ده‌سته‌ گڵاوه‌ش گه‌یشتۆ‌ته‌ کوردستان و تورکه‌کان به‌ ئاره‌زووی خۆیان وه‌ک داشی دامه‌ هه‌ندێک له‌ به‌رپرسانی له‌ مه‌ڕ خۆمان هه‌ڵئه‌سووڕێنن و به‌کاریان ئه‌هێنن و له‌و ڕێگایه‌شه‌وه‌ پلانه‌‌ دزێوه‌کانیان جێبه‌جێ ئه‌که‌ن. تورکیا ماوه‌یه‌کی زۆره‌ ڕێگا ئه‌دات به‌ چه‌کداره‌ توندڕه‌وه‌کان له‌ ڕێ فڕۆکه‌خانه ‌و به‌نده‌ره‌کانییه‌وه‌ بێنه‌ نێو خاکه‌که‌یان و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ڕێگا ئه‌ده‌ن بچنه‌ سووریا و ئێراق و سعودییه ‌و‌ قه‌ته‌ر پاره‌ ڕه‌وانه‌ ئه‌که‌ن و بژێوی داعش مسۆگه‌ر ئه‌که‌ن..تورکییه‌ به‌ نه‌وتی کوردستان خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند کردووه‌ و ئێستاش ده‌یه‌وێ قڕمان بکات.ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له‌ ئه‌فریقاش کورد بیه‌وێ ده‌وڵه‌تێک بۆ خۆی دروست بکات تورکیا خێرا له‌ ناوی ده‌بات ئه‌و قه‌ت کورد نابێ فریو بخوات پێوه‌ندی ئێمه‌ له‌ گه‌ڵ داگیرکه‌ران پێوه‌ندی دیل و داگیرکه‌ره‌ واته‌ ئێمه‌ کۆیله‌ین‌ و ئه‌وان سه‌روه‌ر. تا کورد سه‌ربه‌خۆ نه‌بێ، ئه‌وان پێوه‌ندییان له‌ گه‌ڵ کورددا هه‌ر به‌و جۆره‌ ده‌بێت..
    فرۆشتنی ژنان و کچانی کورد له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه‌ و له‌ ژێر دروشمی: لا اله‌ الا الله‌ محه‌ممه‌د ڕ‌سول الله و له‌ به‌ر چاوی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و یووسف قه‌رزاوی و عه‌لی قه‌ره‌داغی و ئیخوانه‌کان و کومه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و بێده‌نگی به‌رپرسانی کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو و ئه‌چێت و هیچ وڵاتێکی ئیسلامی و عه‌ره‌بی نقه‌یان لێوه‌ نایه‌ت، چونکه‌ گیرۆده‌ی حوکمی شمشێره‌ ژه‌نگاوییه‌که‌ن هه‌ی مردن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی بێده‌نگن و بێ‌شه‌ره‌فن.کاکه‌ له‌ که‌ناڵی ن.ر.ت له‌ به‌رنامه‌ی ته‌با و ناته‌با دا که‌ شه‌وانی چوارشه‌ممه‌ سه‌عات ۹:۳۰به‌کاتی ئێران بڵاو ده‌بێته‌وه‌ ئه‌و مه‌لایه‌ ڕاسته‌وخۆ وتی:داعش موسڵمانن به‌ڵام هه‌ڵه‌یان کردووه‌.ئه‌و مه‌لایه‌ به‌و هه‌موو جینایه‌ت و ته‌وه‌حوشه‌ قێزه‌ونانه‌، به‌ چ ڕوویه‌که‌وه‌ ته‌نیا ده‌ڵێ هه‌ڵه‌یان کردووه،وه‌ک مناڵێ چۆن هه‌ڵه‌ بکا و باوکی لێببوورێت!!‌‌
    سپاس کاک فه‌ردین

    • Fardin Mazharpour گفت:

      کاک له‌‌تیف گیان سپاس بۆ بۆچوونه‌که‌ت و منیش ئه‌و به‌رنامه‌یه‌م بینی و بۆچوونی ئه‌و مه‌لایه‌م بینی و بیستم … به داخه‌و بۆ کورد

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *