ڕۆژنووسی فه‌ردین مه‌زهه‌رپوور
شه‌ڕی کوردی !
نویسنده:
۲۴ مرداد ۹۳

من تێ ناگه‌م ئه‌مه چه شه‌ڕێکه که وا به ڕۆژی ڕۆشنا داعشیه‌کان له به‌ر ده‌م هێزی پێشمه‌رگه خه‌ریکی سه‌نگه‌ر لێدانن و پێشمه‌رگه‌و په‌یامنێری کاناڵه کوردی‌یه‌کان ماندوو نه‌بوونیان ئه‌که‌ن ! شه‌ڕ ئه‌گه‌ر شه‌ڕ بێ ، ئه‌بێ سێبه‌ری یه‌کتر به تیر لێ بده‌ن ! هه‌ر چی بیری لێ ئه‌که‌مه‌وه ئه‌مه له هه‌ر چی شته ئه‌چێ ئیلا شه‌ڕ نه‌بێت ! ئه‌م ماسته موویکی تێدایه ! ( بۆ ئاگادرای ؛ ئه‌و که‌سانه‌ وا حه‌ز ئه‌که‌ن بزانن شه‌ڕی کوردی چۆنه با سه‌یری ئه‌م لینکه بکه‌ن ! )

2 پیام برای شه‌ڕی کوردی !

  1. له‌تیف گفت:

    وا دیاره‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ گه‌ڵ داعشدا موجامله(تعارف)‌ ئه‌که‌ن،کاکه‌ ئه‌و شه‌مشه‌مه‌کوێره‌ شه‌و په‌رستانه‌،‌ ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێ خاکی کوردستان به‌ تووره‌که‌ ده‌کێشن، ژنان و کچانمان له‌ بازاڕه‌کانی مه‌ککه‌دا هه‌رزان‌فرۆش ده‌که‌ن هه‌ر وه‌کوو سه‌ره‌تای ئیسلام که‌ وایان کرد.ده‌بێ مۆڵه‌تیان نه‌ده‌ی و تا به‌ر ده‌رگای دۆزه‌خ و ده‌شتی عه‌ره‌بستان ڕاویان بنێی.شه‌رم بێ بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ تایبه‌ت نێچیرڤان بارزانی که‌ داعش بیست بیست کچانی ئێزیدیمان به‌ ئه‌میرانی عه‌ره‌ب ده‌فرۆشێت،به‌ڵام ئه‌و مته‌قی لێوه‌ ناێیت و یه‌کجاریش بۆ ئه‌م کاره‌ساته‌ نه‌هاته‌ سه‌ر شاشه‌ی میدیاکان.کاکه‌ ئه‌مه‌ دووهه‌مین هێرشی عه‌ره‌ب و سپای خه‌لیفه‌ی ئیسلامه‌‌ پاش ۱۴۰۰ ساڵ بۆ داگیرکردنی دووباره‌ی خاکی کوردستان، ئه‌گه‌ر چاو له‌ مێژوو بکه‌ین عه‌ره‌ب و سپای ئیسلام هه‌ر له‌ ناوچه‌ی جه‌له‌ولا و ده‌شتی هه‌ولێره‌وه‌ سپای ئێرانی ساسانیان تێک شکاند و هاتنه‌ نێو خاکی کوردستان، به‌ ڕاستی ئه‌مه‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی مێژووه‌.‌ نازانم گه‌لی کورد چ گوناحێکی کردووه‌ که‌ به‌ڵا له‌ پشت به‌ڵا،کاره‌سات له‌ پشت کاره‌سات ئێخه‌ی به‌رنادا هه‌ڵه‌بجه‌،ئه‌نفال،کیمیاباران،داعش و…. ئاخر ته‌ماحمان له‌ خاک و سه‌روماڵی کێ کردووه‌،خاکی کێمان داگیرکردووه‌،جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ده‌ڵێین ئێمه‌ش‌ ئینسانین و له‌ سه‌ر خاکی خۆمان گه‌ره‌کمانه‌ وه‌کوو ئینسان بژین؟؟؟!.مێژووی کورد بخوێنیته‌وه‌ له‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه که‌ به‌ سه‌رمان هاتووه‌‌ له‌ قوڵپه‌ی گریان ده‌ده‌ی!!.
    ……………………………………………
    مام فه‌ردین‌ داعش له‌ تورکییه و ئوردۆن و قه‌ته‌ر و عه‌ره‌بستاندا‌ به‌ ڕه‌سمی ده‌فته‌ریان هه‌یه و ده‌توانی بچی بیانبینی،له‌ تورکییه‌وه‌ به‌ ئاشکرا دێنه‌ ناو ئێراق و شه‌ڕه‌که‌ ده‌خه‌نه‌ ناو ماڵی ئێمه‌، له‌ تورکییه‌وه‌ نه‌وته‌که‌یان به‌ مافیاکان ده‌فرۆشن،له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی تورکییه‌ برینداره‌کانی داعش ده‌رمان ده‌کرێن و دێنه‌وه‌ ناو ئێراق،شه‌رم بێ بۆ حکوومه‌تی هه‌رێم که‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌زانێ و بۆ هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی ماددی خۆیان له‌ گه‌ڵ تورکییه‌ وه‌کوو دۆسته‌‌.ببووره‌ سه‌رم ئێشاندی ‌‌

  2. له‌تیف گفت:

    ئه‌وانه‌ له‌ لایه‌ن” الله”‌ وه له‌و دنیای حه‌په‌رووتدا به‌ڵێنی حۆری و غیلمانی حه‌فتا گه‌زی و کۆشکی له‌ زێڕ دروست‌کراو و جۆگه‌له‌ی پڕ له‌ هه‌نگوێن و شیریان پێدراوه‌، هه‌ر که‌سێکی دیکه‌ش بێ به‌م به‌ڵێنانه‌وه‌ ته‌ماح ده‌یگرێ و ئاو ده‌زێته‌ ده‌می!!!

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *