

■ ئێمه میلله‌تێکی زۆر سه‌یرین ! به ڕۆژ دێینه سه‌ر شه‌قام و پشتگیری له کۆبانێ ئه‌که‌ین و هه‌ر چی تف و له‌عنه‌ت شک ئه‌به‌ین ئه‌یده‌ین به ناو چاوی ئهردۆغانا ! پاشان که دڵمان ئارامی گرت ، ئیتر هه‌ست به برسیه‌تی ئه‌که‌ین و ئه‌چینه ” ترک دنر ” نانی نیوه‌ڕۆمان ئه‌خۆین ! به ده‌م چوونه ماڵیشه‌وه له ” قنادی آذربایجان ” دا بۆ میوانیه‌که‌ی شه‌ومان شیرینی ئه‌سێنین و یه‌ک سه‌عاتیش له سه‌فی ” بستنی نعمت ” دا سه‌رقاڵی گێڕانه‌وه‌ی حه‌ماسه‌ته‌که‌ی ئه‌و ڕۆژه ئه‌بین !
■■ ئێمه میلله‌تێکی زۆر سه‌یرین ! به شه‌و به دیار کاناڵهکانهوه دائه‌نیشین ، هه‌تا باسی حه‌ماسه‌تی ئه‌و ڕۆژه‌مان بۆ بگێڕنه‌وه . پاشان به دڵێکی پڕ له غروره‌وه ، وه‌ک کوردێکی ته‌واو شانی لێ شل ئه‌که‌ین و هه‌تا نیوه‌شه‌و ، به ته‌ماشا کردنی سریاڵی تورکی و … ماندوویه‌تیمان ئه‌حه‌سێته‌وه !
