ڕۆژنووسی فه‌ردین مه‌زهه‌رپوور
هونه‌رمه‌ند
نویسنده:
۲۲ بهمن ۸۸

له لای ئێمه ووشه‌گه‌لێک هه‌یه که به ڕاستی  زوڵم لێ کراون ! بۆ نموونه ؛  به نانه‌جیب ئه‌وترێ نه‌جیب و به ناحه‌ق ئه‌وترێ حه‌ق و به ماعێر ئه‌وترێ شاعێر و به زۆر شتی‌تر که نه‌شیاون ، سه‌فه‌تی شیاوی وا ئه‌ده‌ن که ئینسان له ته‌عه‌جوبا هاکا چاوی زه‌ق زه‌ق له کاسه‌ سه‌ری ده‌رپه‌ڕی ! له دونیای ووشه‌گه‌لی مه‌زڵووم و چاره‌ ڕ‌شا ، ووشه‌ی ” هونه‌رمه‌ند ” داماوترین ووشه‌یه ! بۆ نموونه به داوینچی ئه‌وترێ هونه‌رمه‌ند و به ” ؟ ” یش هه‌ر وه‌ها ! یان به ” حه‌سه‌ن زیره‌ک ” و ” ماملێ ” و ” تایه‌ر تۆفێق ” و ” عه‌لی مه‌ردان ” و ” مۆحه‌ممه‌د شێخۆ” و ” عایشه شان” و” گوڵ‌به‌هار” و . . ئه‌وترێت هونه‌رمه‌ندو ، به لاسایی که‌ره‌وه‌کانی ” کۆڕ‌ک تی ڤی ” یش ، که به چه‌ند کچ و ژنێکه‌وه وا به ناشرینترین شێوه سمتیان له گه‌ڵ بێ ماناترین ئاواز و هۆنراوه‌دا سووڕ ئه‌ده‌ن ، ئه‌وترێ هونه‌رمه‌ند !  حه‌یف بۆ ووشه‌ی جوان و پڕمانای هونه‌رمه‌ند وا ئاوای به سه‌ردا هاتووه‌ و ئابڕووی پێوه نه‌ماوه !

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *