

ئه‌گه‌ر بۆ که‌مێک له جیهانی ڕق و بوغزی خێڵه‌کی ده‌رچین، ئه‌وه‌ی بارزانی له ٢٠١٧دا کردی، هه‌ر هه‌مان ئه‌و شته‌یه که شێخ مه‌حمود له ١٩٢٢دا و قازی محه‌مه‌د له ١٩۴۶دا کردیان، ئه‌وه‌ی بارزانی هه‌م گه‌وره‌تر و هه‌م شانازیدارتریش بوو ، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه‌ی قازی و شێخ مه‌حمودمان پێ شانازی و گه‌وره‌یی و فه‌خره و ئه‌وه‌ی بارزانیشمان به‌لاوه هه‌ڵه و نه‌فامی و نه‌زانییه! کاتێک تۆ به هه‌مان بیانووی دوژمنه‌که‌ته‌وه له‌کرده‌وه‌کانی خۆت ، له ئاواته‌کانی خۆت ، له ئامانجه‌کانی خۆتت ڕوانی ؛ حه‌تمه‌ن هه‌موو شت هه‌ڵه‌یه . چاوی دوژمن ڕاستییه‌کانی تۆ ، ئاواته‌کانی تۆ ، حه‌زه‌کانی تۆ به هه‌ڵه ده‌بینێت . ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و ڕیفراندۆم و هه‌ر ههنگاوێکی تریش که کورد له زۆنی پڕ له خوێن و تاوان و وه‌حشیگه‌ری عه‌ره‌ب جیاکاته‌وه ، نه‌کارێکی هه‌ڵه‌یه و نه نه‌نگییه! ده‌وڵه‌تی کوردی جا با بۆ عه‌ره‌ب و تورک و فارسێک هه‌ڵه بێت ، به‌ڵام بۆ هیچ کوردێک هه‌ڵه نییه (جگه له ئاڵا تاڵه‌بانی و سروه عهولواحید!) . یه‌که‌م جاره له‌مێژووی کورددا ، هه‌وڵدان بۆ ده‌وڵه‌ت دروست کردن (جا با ناکامیش بێت!) له‌لایه‌ن کوردێکه‌وه ، به‌هه‌مان دیدی دوژمنه‌وه ، به‌هه‌ڵه و تاوان حیساب بکرێت . لای من مێژووی بارزانی له ٢٠١٧وه ده‌ستی پێ کردووه . ئه‌گه‌ر ئێستا بمرێت ، من گه‌وره‌تر له قازی و شێخ مه‌حمود و ته‌نانه‌ت مه‌لا مسته‌فای باوکیشی ده‌یبینم…
