ڕۆژنووسی فه‌ردین مه‌زهه‌رپوور

کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌لاتی

نویسنده:
۹ مهر ۹۶

جا کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی (ئەویش کوردییەکەی!) ڕەسمی سەرکردەیەک، سەرۆکێک، ڕابەرێک، کورە کاربەدەستێک، لەفەیسبوکە قۆڕەکەیان دادەنێن و کلیک ئەکەنە سەر کەوشەکانی یان سەعاتەکەی یان کۆت و شوواڵەکەی ، کراواتەکەی ، گۆرەوی و عەینەک و هتد . جا نرخەکەی دادەنێن و دەستدەکەن بەچەقە چەق و ژاوەژاو لەسەری ! بەڕاستی من قینم لەسەرکردە و سەرۆکی سادەیە ، من ئەگەر سەرۆک بم هەرگیز سادە نابم، تەنانەت قینم لە (خۆزێ مۆخێکا)ی سەرۆکی ئۆرۆگوایە و بەکابرایەکی گەمژەی دەزانم . با ئەم ئەخلاقە قۆڕە تەرک بکەین . یانێ بە نرخی سەعاتەکەیدا نەبێت نازانین کە فڵانە سەرکردە و کاربەدەست دزە؟ یانێ ئەگەر کەوشەکەی گران نەبێت سەرکردەیەکی باشە؟ یانێ بە کۆت و شوواڵەکەیدا نەبێت سەرکردەی چاک و سەرکردەی خراپمان بۆ دیاری ناکرێت؟! ئاخر ئەمە گەمژەییە !! بیللاهی من سەرکردە بم سەعاتێک لەدەست دەکەم کە ئەملاکی مەنقولە و غەیرەمەنقولەی باوک و باپیرەی کائەحمەو نەگاتە نرخەکەی!! پێڵاوی مارکە نەبێت لەپێی ناکەم ! کۆت و شوواڵێک لەبەر دەکەم کە بەتایبەت لە ئیتالیاوە بۆم بێت! ئه‌وه بزانە سیاسی و سەرکردە دەیشتوانێت دزیش بێت و تۆ پێی نەزانیت!
تێبینی : کائەحمەو ناوێکی خواستراوە و تۆ مەیلی خۆتە چە ناوێک لە جێی دانیت .