ڕۆژنووسی فه‌ردین مه‌زهه‌رپوور

دوو جار شه‌رمم لێ هاتووه !

نویسنده:
۱۶ آبان ۹۳

له ناخی ناخمه‌وه دوو جار شه‌رمم لێ هاتووه که پیاوم !
■ کاتێک زانیم پیاوێک هه‌یه ناوی ” *ئه‌بو گه‌وادی کوردی ” یه‌و خه‌ڵکی گه‌رمیانه‌و له جنسی منه‌و به زمانی من قسه ئه‌کات و له‌و په‌ڕی بێ شه‌ره‌فیا له کۆبانێ له سه‌نگه‌ری دژ به گه‌له‌که‌ی وه‌ستاوه‌ !
■■ کاتێک زانیم ژنێک هه‌یه ناوی ” **نارین ” ه‌و خه‌ڵکی عه‌فرینه‌و له جنسی من نیه‌‌و به زمانی من قسه‌ ئه‌کات و له‌و په‌ڕی باشه‌ره‌فیا له کۆبانێ له سه‌نگه‌ری پاراستنی گه‌له‌که‌یدا وه‌ستاوه !
———————————–
* ابو خطاب کوردی ، ئه‌و خۆفرۆشه بێ‌شه‌ره‌فه‌یه که له کۆبانێ فه‌رمانده‌ی چه‌ته‌کانی داوه‌حشه …
** نارین عفرینی ، ئه‌و شێره ژنه‌یه‌ که له کۆبانێ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌له دژ به چه‌ته‌کانی داوه‌حش …

 

میلله‌تێکی سه‌یرین !

نویسنده:
۲ آبان ۹۳

■ ئێمه میلله‌تێکی زۆر سه‌یرین ! به ڕۆژ دێینه سه‌ر شه‌قام و پشتگیری له کۆبانێ ئه‌که‌ین و هه‌ر چی تف و له‌عنه‌ت شک ئه‌به‌ین ئه‌یده‌ین به ناو چاوی ئه‌ردۆغانا ! پاشان که دڵمان ئارامی گرت ، ئیتر هه‌ست به برسیه‌تی ئه‌که‌ین و ئه‌چینه ” ترک دنر ” نانی نیوه‌ڕۆمان ئه‌خۆین ! به ده‌م چوونه ماڵیشه‌وه له ” قنادی آذربایجان ” دا بۆ میوانیه‌که‌‌ی شه‌ومان شیرینی ئه‌سێنین و یه‌ک سه‌عاتیش له سه‌فی ” بستنی نعمت ” دا سه‌رقاڵی گێڕانه‌و‌‌ه‌ی حه‌ماسه‌ته‌که‌ی ئه‌و ڕۆژه ئه‌بین !

■■ ئێمه میلله‌تێکی زۆر سه‌یرین ! به شه‌و به دیار کاناڵه‌کانه‌وه دائه‌نیشین ، هه‌تا باسی حه‌ماسه‌تی ئه‌و ڕۆژه‌مان بۆ بگێڕنه‌وه . پاشان به دڵێکی پڕ له غروره‌وه ، وه‌ک کوردێکی ته‌واو شانی لێ شل ئه‌که‌ین و هه‌تا نیوه‌شه‌و ، به ته‌ماشا کردنی سریاڵی تورکی و … ماندوویه‌تیمان ئه‌حه‌سێته‌وه !