ڕۆژنووسی فه‌ردین مه‌زهه‌رپوور

ئه‌وه‌ی ئه‌کوژرێت کورده ، ئه‌وه‌یش وا ئه‌کوژێت هه‌ر کورده !

نویسنده:
۲۲ مهر ۹۳

” حزب الله ” ی کوردی ، ساڵی ۱۹۷۹ له شاری باتمان ، له لایه‌ن ” حسین ولی‌اغلو ” وه دامزرا . لێره نامه‌وێ له سه‌ر مێژوی ئه‌م ڕێکخراوه قسه بکه‌م . ته‌نیا ئه‌وه‌تان به بیر دێنمه‌وه که ئه‌م ڕێکخراوه ، گروپێکی جیهادیه و له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه تا کۆتایی ساڵانی ۹۰ دژ به پ ک ک له چالاکیا بووه . دوا به دوای چه‌ندین کاری تیرۆریستی ، له ساڵی ۲۰۰۰ ، ولی‌اغلو له شاری ئه‌سته‌مبوڵ کوژرا و نزیک به ۱۰۰۰ که‌س له لاینگرانی ده‌ستگیر کران . نزیک به ۹۰ له ۱۰۰ ی لاینگر و ئه‌ندامانی ئه‌م ڕێکخراوه به داخه‌وه کوردن . له کاتی دامه‌زراندنیه‌وه تا ئیستا ، پێچه‌وانه‌ی پانتایی سیاسی تورکیه ، که بوونێکی زه‌ق و به‌ر چاویان نه‌بووه ، له نێو کۆمه‌ڵگای کوردی باکوور ، بونی ڕۆحی‌یان بووه‌و هه‌یانه . ڕژیمه یه‌ک له دوای یه‌که‌‌‌کانی تورکیه‌ش ، له سه‌رده‌می سکۆلاره‌کانه‌وه ، هه‌تا سه‌رده‌می ئیخوانه‌کان ، حه‌زیان له چاره‌ی حزب الله نه‌کردووه . به‌ڵام ئه‌م ڕیکخراوه توندڕه‌وه‌یان له ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌تی خۆیانا بۆ کاتی ته‌نگانه پاراستووه و نه‌یان هێشتووه له ناو بچێت ! ئه‌ویش ته‌نیا و ته‌نیا له به‌ر لاواز کردنی بزوتنه‌وه‌ی کوردی بووه له باکوور ، که پ ک ک ڕابه‌رایه‌تی ئه‌کات . به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه شکستی ” ده‌میرتاش ” ه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی تورکیه ، که ته‌نیا ۱۰ له ۱۰۰ ی ده‌نگه‌کانی به ده‌ست هێنا ! ئه‌مه نیشان له پلانێکی به هێزه بۆ دزه پێ کردنی ئایدۆلۆژیای ئیخوان و ” گویله‌ن ” و ” حزب الله “‌ی کوردی بۆ نێو بیر و هزری کوردی باکور ، تا وا تێ بگه‌ن که به‌رهه‌ڵستی کردنی پ ک ک و ب د پ و هه‌ر هێزێکی کوردی که دژ به ئانکارا بێت نیشان له دینداری و موسڵمانه‌تیه ! هۆکاره‌کانی ئه‌م دزه کردنه‌ش زۆرن ، ڕه‌نگه یه‌کێ له هۆکاره‌کان مانیفێستی چه‌پ و شێوه خه‌باتی پ ک ک بێت ، یان هه‌ڵه‌گه‌لێکی مێژوویی که بۆی هه‌یه هه‌ر ڕێکخراوێک له ته‌مه‌نی خۆیا کردبێتی . به‌ڵام هیچ کام له‌مانه ناتوانێت ئه‌وه بشارێته‌وه که به داخه‌وه کوردی باکوور به ناوی دینه‌وه دوچاری دوگمێکی ئایینی بووه و له دوگماتیزمی دینی ئه‌وه‌نده غه‌رقه ، که بوونی خۆی فیدای ئایدۆلۆژیای ئیخوان و ئه‌ردۆغان ئه‌کات . ئه‌م دوگم بوونه‌ش وای کردووه که ئیخوانه‌کانی رۆژهه‌ڵات و باشووریش ته‌نیا و ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی که هاو فکری حزبه‌که‌ی ئه‌ردۆغانن ، چاو به سه‌ر فاشیست بوونی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تی تورکیه ببه‌ستن و وه‌ک پاشکۆیکی ئیخوانه‌کانی تورکیه به شانازیه‌وه به شان و باڵیانا هه‌ڵ بده‌ن‌‌و خۆیان له ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی و فاشیست بوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیه گێل بکه‌ن .

دوا به دوای شه‌هید بوونی زیاتر له ۳۵ که‌س له شاره‌کانی باکوری کوردستانا ، ئه‌ردۆغان ئه‌ڵێ :” ئه‌وه‌ی ئه‌کوژرێت کورده ، ئه‌وه‌یش وا ئه‌کوژێت هه‌ر کورده “

منیش له گه‌ڵی هاوڕام ؛ ئه‌وه‌ی وا ئه‌کوژێت ، لاینگرانی گویله‌ن و حزب الله ی کوردی و ئیخوانه‌کان و ئه‌وه‌ی وا ئه‌کوژرێتیش ڕه‌نگه کوڕی ماڵی هاوسێ‌یکی لاینگری گویله‌ن و حزب الله‌ی کوردی و ئیخوانه‌کان بێت !

ئه‌ردۆغان خۆی به زمانی خۆی مانیفێستی خۆی ئاشکرا ئه‌کات ؛ کوشتنی کورد به ده‌ستی کورد! ….

داوه‌حش !

نویسنده:
۲۰ مهر ۹۳

ئه‌مڕۆ له شه‌ڕێکی ناوچه‌ی ڕه‌شاد چه‌ند داوه‌حشێک کوژران و یه‌کێکیان به برینداریش که‌وتۆته ده‌ست هێزه‌کانی پێشمه‌رگه … یه‌کێ له کوژراوه‌کان و ئه‌و برینداره‌ش که به دیل گیراوه خه‌ڵکی ئاڵمانن !!!    ///    کابرای له که‌ر که‌رتر نازانم چی که‌م بووه !؟ ئاڵمان و به‌هه‌شت ئه‌بێ فه‌رقیان چی بێت !؟ ئه‌وه نیه حۆری و شه‌ڕاب ئه‌نته‌هووریش له ئاڵمان هه‌یه …کورد ئه‌ڵێ ؛ ئه‌وه‌ی بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت ، با بۆ ڕاوچی هه‌ڵ که‌وێت !