ڕۆژنووسی فه‌ردین مه‌زهه‌رپوور

پیاوێک ئه‌ناسم

نویسنده:
۱۰ آبان ۹۱

■ پیاوێک ئه‌ناسم که چه‌ند ساڵ له‌مه‌و پێش ” پیکان ” ێکی بوو . خه‌ڵکی لای هه‌ورامانه . هه‌ر هه‌فته له ته‌ته‌وه‌و ئه‌چوو بۆ نۆدشه و پاوه ؛ له‌و لایشه‌و له هه‌جیج و هه‌ورامانی ته‌خته‌وه ئه‌هاته‌وه مه‌ریوان . شار و گووند نه‌ما سه‌ری پیا نه‌کات ! بۆ کڕینی مریشک و هێلکه‌ش له مارکێتی گه‌ڕه‌ک ، هه‌ر به‌م ” پیکان ” وه ئه‌چوو !
■■ به هۆی شوێنی ژێئۆپۆلۆتیکی ماڵه‌کانمانه‌وه ، زوو زوو یه‌کتر ئه‌بینین ! له نیوه‌ڕۆه گه‌رمه‌که‌ی هاوینی ۹۱ وه ، که دووای فرۆشتنی ” پیکان ” ه‌که ” پارس ” ێکی سه‌ندووه ، به‌م به‌ره‌که‌ته قه‌سه‌م ، که‌س ماشینه تازه‌که‌ی نه‌دیوه ! ژن و مناڵ و خۆی به پێی پیاده ئه‌م سه‌ر و ئه‌و سه‌ری شار ئه‌که‌ن ، ئیتر گشتیان وه‌ک چیلکه‌یان لێ هاتووه !
■■■ ئه‌م پاییزه له ئێواره بارانه خوڕێکی خۆشا ، له که‌نار شه‌قامی لای ماڵمان بینیم که به بێ چه‌تر ڕێ ئه‌کا و ئاو له ده‌رقاچه‌ی شوواڵه‌که‌یه‌وه وه‌ک پلووسکی سه‌ر بان ئه‌په‌ڕێ ! سووار بوو ، هه‌واڵی ماشینه‌که‌یم پرسی _ که پێم وابوو فرۆشتوویه‌تی ! _ ؛ که چی ئه‌ڵێ له پارکینگه ! حه‌یفه باران لێی بات !!! بێ ئێختیار له ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌کا له تورمۆزم دا !! ووتی : چیه شێت بوویته !؟ ووتم : له‌وانه‌یه ! له‌وانه‌یه شێت بووبێتم …