

■ ته‌مه‌نی یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌ی وێب بۆ ۲۵ ساڵ پێش ئێستا ئه‌گه‌ڕێته‌وه . ته‌مه‌نی یه‌که‌م بلاگی کوردیش بۆ نزیک به ۱۸ ساڵ پێش ئێستا. کاتی خۆی نووسین له دونیای وێبدا گه‌رم و گوڕێکی زۆری هه‌بوو . به داخه‌و به هاتنی فیس بوک خوێنه‌ر و بینه‌ری کورد یه‌کسر ده‌ستی له گه‌ڕان به دونیای وێبی کوردی به‌رداو وه‌ک ساحێب په‌یج له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ، به تایبه‌ت فیس بوک ، بووه خاوه‌ن بلاگێکی شه‌خسی . په‌یجێک که به داخه‌و زۆربه‌یان خاڵین له بابه‌تی به پێز و به سوود ! ئیتر خوێنه‌ر و بینه‌ری په‌یجه‌کان که‌متر بابه‌ته‌کان ئه‌خوێنه‌وه و ته‌نیا وێنه‌کان لایک ئه‌که‌ن ! بۆ نموونه ئه‌و ستاتووسانه وا وێنه‌یان له گه‌ڵا نییه که‌متر لایک ئه‌کرێن به نیسبه‌ت ئه‌و ستاتووسانهی وا وێنه‌یان له گه‌ڵه !! هه‌ر چه‌ند ئه‌م بارودۆخه ئاوقهوی میللهتانیتریش بووه ، به‌ڵام به داخه‌و فیس بووک هه‌ر به ته‌واوی هه‌ره‌سی به دونیای وێبلاگ نووسی کوردی هێناو و کاولی کرد ! خوێنه‌ر و بینه‌ری کوردیش هێشتا به باشی ده‌رکی به گرنگی وێب نووسی نه‌کردبوو ، تا هات خۆی له گه‌ڵ دونیای وێبدا ڕێک بخات و که‌ڵکی لێ وه‌ر بگرێت ، تووشی په‌تای فیس بووک هات !!! به قسه‌ی پسپۆڕانی بواری وێب هیچ کات په‌یجه‌کانی فیس بووک نه‌یانتووانیوه و ناتووانن جێگای لاپه‌ڕه‌کانی وێب بگرنه‌وه ، خۆزگه ئێمه‌ی کوردیش ، وه‌ک گهلانیتری ئه‌م جیهانه ده‌رکمان به‌وه بکردا‌یت که فیس بوک نا‌تووانێت جێگای نووسین له دونیای وێبدا بگرێته‌وه . با ئیتر له قافڵه‌ی وێبنووسی جیهانی دووا نه‌که‌وین !
■■ ده‌ستپێکی نووسینم له دونیای وێب بۆ ساڵی ۲۰۰۳ ئه‌گه‌ڕێته‌وه . ئه‌و کات له وێبلاگه‌کانی ” ڤه‌ژین ” و ” ژین ” ده‌ستم به نووسین کرد . یادی به خێر وه‌ک کرێچی وا بووم ! هه‌ر کات له لای خاوه‌ن ماڵ ( بلاگفا / میهن بلاگ / پرشین بلاگ / … ) ڕه‌زام تاڵ ئه‌بوو ، یه‌کسر ، بێ سێ و دوو ده‌رگای له سه‌ر دائهخستم و ناوماڵهکهیشمی ( ئه‌رشیڤی نووسینه‌کانم ) به تاراج ئه‌برد ! ئه‌رشیڤی ئه‌و ساڵانه‌م له کیس چوون ! تا دووایی له ساڵی ۲۰۰۸ ، له ماڵی خۆم له سایتی راوێژ گرسامهوه ! هه‌ر چه‌ند له‌وێش دوو جار به‌ر هێرشی هه‌کێره‌کانی ی‌من و میسر که‌وتم و به پێ ئه‌وه‌ی ئێرانی بووم ، به‌ر ڕه‌حمه‌تی قین و بوغزیان ده‌رحه‌ق به برا فارسه شێعهکانم ! که‌وتم و حیسابی فارسێکی شێعه‌ی ئێرانیان بۆ منیش کرد و منی کورد ، به ئاگری قین و بوغزی شه‌ڕی شێعه و سونه‌وه سووتام و ڕاوێژ له گه‌ڵ نزیک به هه‌زار سایتی ئێرانی که له سیستمی وۆردپرێس که‌ڵکمان وه‌ر ئه‌گرت به‌ر هێرشیان که‌وتین و هه‌ک کراین و ئه‌رشیڤی ئه‌و ساڵانهشم ته‌فروتوونا بوون ! ئه‌مڕۆ ڕاوێژ پێ ئه‌نێته ناو ۹ ساڵگیهوه ، به‌مانه‌وه ئێستاش له ڕاوێژ دووای ۸ ساڵ هه‌ر درێژه به نووسین ئه‌ده‌م ، ئه‌گه‌ر ته‌نیا خۆیشم خوێنه‌ری بابه‌ته‌کانم بم !
