کلۆدیۆس جیمز ڕیچ کە گەشتەکەی سلێمانی و باشووری کوردستان تەواو ئەکات ، بەیانییەکی زوو لەکاتی گەڕانەوەیدا بەرەو بەغداد ئهڵێت: نامەیەکم لە یەکێک لە پیاوە ئاینییەکانی سلێمانییەوە بەدەست گهیشت . ئهو پیاوه ئاینییه شێخ مەعروفی نۆدێییە . ( باوکی کاک ئەحمەدی شێخی گەورەی سلێمانی ) . ئهڵبهت به پێی قسهی ڕیچ ، شێخ مەعروف خارشت و حەساسیەتی پێستی هەبووە . داوای ئهوه له مستهر ڕیچ ئهکات که دەرمانێکی پێ بدات تا چاک ببێتهوه .
ئهوهی جێگای سهرنج و تێڕامانه که شێخ مەعروف نەیتوانیوە حەساسیەتی پێستی خۆی چارەسەر بکات ، کەچی هەتا ئێستاش خەڵک دەچنە سەر مەزارەکەی و داوای چاک بوونەوەی نەخۆش و عیلاجی نەزۆکی و ئازار و شیفای شێت و دەستوەشاندن و هتدی لێ ئەکەن . نەک هەر لەو ، زۆرتریش لە کاک ئەحمەدی شێخی کوڕیشی داوا ئهکەن!!